وه‌رزی هاوین به كۆمه‌ڵێك میوه‌ی جۆراوجۆر به‌ناوبانگه و سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌شره‌ف عه‌بدولعه‌زیز، پسپۆری بواری خۆراك له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سكای نیوز ده‌ڵێت: میوه‌ی ترێ له‌باشترین میوه‌كانی وه‌رزی هاوینه،چونكه ووزه‌یه‌كی زۆر به‌جه‌سته ده‌به‌خشێت و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات، هاوكات یارمه‌تی جه‌سته بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره‌ی بواری خۆراك ده‌ڵێت: واباشتره ترێ به‌ناوكه‌كه‌یه‌وه بخورێت،جگه له‌مه‌یش خواردنی ترێی سوور، له ترێی سه‌وز به‌سوودتره.
ئه‌شره‌ف عه‌بدولعه‌زیز ده‌شڵێت : سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ترێ مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت، فشاری خوێنیش داده‌به‌زێنێت و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش كه‌مده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.