بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا لە پارێزگای بابل باشووری عێراق، تەقییەوە.
ئەفسەرێکی پۆلیس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا لەسەر رێگای خێرای نێوان هەردوو پارێززگای بابل و دیوانییە تهقیوهتهوه.
ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاشكراشیكرد، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.