Erbil 38°C ھەینی 12 ئەیلوول 09:57

تاڵیبان: فه‌رمانمان به‌هێزه‌کانمان کردووه‌ له‌ ده‌رگاکانی کابول بوه‌ستن و به‌هێز نه‌چنه‌ ژووره‌وه‌

گفتوگۆ بۆ پرۆسه‌ی راده‌ستكردن هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند كه‌ فه‌رمانیان به‌هێزه‌كانیان كردووه‌ له‌ ده‌رگانی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بوه‌ستن و به‌هێز نه‌چنه‌ ژووره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ ئێستادا گفتوگۆ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییانه‌ی پرۆسه‌ی راده‌ستكردن هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها زه‌بیحه‌ڵڵا موجاهید وته‌بێژ به‌ناوی بزووتنه‌وه‌كه‌ گوتی: چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه‌ فه‌رمانیان پێكراوه‌ له‌ خاڵه‌كانی چوونه‌وه‌ی ژووره‌وه‌ی كابولی پایته‌خت بوه‌ستن و هیچ كه‌سێك نه‌كوژن و بریندار نه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها زه‌بیحه‌ڵڵا موجاهید داوای له‌ ئه‌فغانییه‌كان وڵاته‌كه‌یان به‌ پاڵنه‌ری مه‌ترسی به‌جێنه‌هێڵن و پێویستیشه‌ هێزه‌كانی ئه‌فغانستان ته‌قه‌ رابگرن و رێگا بده‌ن هاووڵاتیان و بیانییه‌كان له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕ دوور بكه‌ونه‌وه‌.

جیگای ئاماژه‌ پێدانه‌ بزووتنەوەی تاڵیبان تەواوی دەروازە سنوورییەکانی ئەفغانستان و جگە لە کابول سەنتەری تەواوی ویلایەتە گەورەکانی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵ کردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.