Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 10:40

تەقینەوەیەک بیرە نەوتێکی لە کەرکووک کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق راگەیاند، چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکووک، تەقاندووەتەوە.

سەرچاوەکە کە ئەفسەرە بە پلەی ملازمی یەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک  راگەیاند کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە، ئەوەیش وەک ھەوڵێک بۆ بەئامانجکردنی بیرە نەوتی ژمارە 87 لە کێڵگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.

بەگوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکە، نەبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بیرە نەوتەکە و ھەروەھا زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و ئاماژەی بەوەیشداوە، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی پکشنین و گەڕانیان بە دوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە ناوچەکە، دەست پێ کردووە.

پارێزگای کەرکووک ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لەخۆدەگرێت لەوانە بای حەسەن، بابە گۆڕ گۆڕ و ھاڤانا کە لەو کێڵگەنانەدا رۆژانە، 370 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.