بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی ههڵهبجه له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەمەو نیوەڕۆ منداڵێک دەگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن ، کە سەرەدەبەیەکی ئاوی خواردنەوەی قوت دابوو گیرابوویە ڕێڕەوی هەناسەدانی،بەجورێک منداڵەکە جەستەیەکی شین بووەو لاوازی هەبوو و تا دەهات ئۆکسجینی دادەبەزی و لێدانەکانی دڵی لاواز دەبوون.
ڕاشیگهیاند: دەست بەجێ د. زەردەشت پزیشکی بێهۆشکار ئاگاداردەکرێتەوە لە کەیسەکە، پشکنینی سەرەتایی دەکات و دەزانێت کەیسەکە جێگەی مەترسییە، دەست بەجێ منداڵەکە بە هاوکاری کارمەندەکان و پەرستارێکی نەخۆشخانەکە منداڵەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆی دەباتە نەخۆشخانەی منداڵان، دوای گەیاندنی بە هۆڵی نەشتەرگەری و ئاگادارکردنەوەی تیمەکان دەست دەکات بە پێدانی بەنج بە منداڵەکە و سەری دەبەکە لەڕێڕەوی هەناسەدانی منداڵەکە دەردەکات و تەندروسییەکی جێگیری بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: بەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە سوپاسی سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەین کە بەدەم کەیسەکەوە بوون و هیوای لەشساغی و تەندرووستی باش بۆ ئەو پەپولەیەش دەخوازین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.