له‌و گشتاندنه‌ی کە وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، لۆید ئۆستن بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ته‌واوی سه‌ربازانی سوپا كراوه‌ته زۆرەملێ.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه : له میانی ئه‌و راوێژه‌ی به پسپۆڕانی ته‌ندروستیی و به‌رپرسانی سه‌ربازیم كرد و به پشتیوانی سه‌رۆك(ی ئه‌مریكا، جۆ بایدن) بڕیارم دا كه وه‌رگرتنی ناچاری ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ به‌رگریكردن له گه‌لی ئه‌مریكا و پاراستنی سوپا پێویسته.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رێنمایی داوه به‌ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان له سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌یی هێزه‌كان و سكرتاریه‌تییه‌كانی گشتی كه تا زووه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن و باسی له‌وه‌یش كردووه كه ڤاكسینی ناچاری ته‌نها ئه‌و ڤاكسینانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكاوه ره‌زامه‌ندی ته‌واوه‌تییان له‌سه‌ر دراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، جۆن كێربی له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ڤاكسینی ناچاری ته‌نها Pfizer-Biontechه.
جۆن كێربی تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا له‌سه‌دا 68 سوپای ئه‌مریكا ڤاكسینی لێ دراوه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا: ته‌واوی سوپای ئه‌مریکا ده‌بێت ڤاکسینی کۆڕۆنا وه‌رگرن

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.