له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزوێلاو ئه‌رژه‌نتین له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دووچاری پێكان هات.
ئه‌مه‌ش هانده‌رانی ئه‌رژه‌نتین و هه‌وادارانی یاریزانه‌كه‌ی نیگه‌ران كرد، به‌ڵام تۆڕی ئاڕ ئێم سیی ئه‌رژه‌نتینی بڵاوی كرده‌وه كه پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ریان خستووه پێكانی مێسی مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵكو ته‌نها برینێكی بچووكی له ئه‌ژنۆی هه‌یه‌و ده‌توانێت به‌بێ گرفت به‌شداری له یاری كلاسیكۆی جیهان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بكات كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه له شاری ساوپاولۆی وڵاتی به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به كۆكردنه‌وه‌ی پازده خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور دایه‌و به جیاوازی شه‌ش خاڵ له دوای به‌ڕازیلی پێشه‌نگ دێت.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌و کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دووچاری پێکان هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.