له په‌رستگای بوزیيهكان له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، مه‌شقی توانای جه‌سته‌یی به شێوازێكی جیا به‌ڕێوه‌چوو.
ماساشی ئیشیكاوا داهێنه‌ری جۆرێكی تایبه‌تی ڕاهێنانی توانای جه‌سته‌ییه، ئه‌ویش له ڕێگای ده‌هۆڵ لێدانه‌وه، ئیشیكاوا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌كی زۆره یانه‌و هۆڵه‌كانی مه‌شقی وه‌رزشی داخراون، بۆیه زۆربه‌ی ژاپۆنیه‌كان له ڕاهێنانی وه‌رزشی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و له ژێر گوشاری كاركردنی ڕۆژانه دان، بۆیه پێویستیان به ڕه‌خساندنی كه‌شێكی تایبه‌ت هه‌یه تا مه‌شقی ڕۆژانه‌ی خۆیانی تێدا ئه‌نجامبده‌ن.
ئیشیكاوا له‌گه‌ڵ هاوكارانی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاویان بۆ ژاپۆنیه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه تا پارێزگاری له توانای جه‌سته‌یی خۆیان بكه‌ن، ئه‌و ڕێگاچاره‌یه‌ش بریتیه له ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی توانای جه‌سته‌یی به ده‌هۆڵ لێدان له چه‌ند په‌رستگایه‌كی بوزیه‌كان كه مۆڵه‌تیان پێدراوه ده‌رگاكانیان به ڕووی خه‌ڵكیدا بكه‌نه‌وه.
مه‌شقه‌كان به شێوازی خولی ڕۆژانه‌و به به‌رنامه ڕێكنه‌خراوه، به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م جۆره مه‌شقه هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن له ته‌ك ده‌هۆڵ لێدانه‌وه مه‌شقی توانای جه‌سته‌یی ئه‌نجامبده‌ن و له یه‌ك كاتدا چێژ له ده‌نگی ئاوازی ده‌هۆڵ و وه‌رزشكردنه‌وه ببینن .
له په‌رستگای بوزییه‌کان له تۆکیۆ مه‌شقی توانای جه‌سته‌یی به شێوازێکی جیا به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.