له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا سێ برازای هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه ئاگر له یه‌كێك له شوقه‌كانی نزیك هوتێلی بابل له‌ناوچه‌ی كه‌راده له به‌غدای پایته‌خت كه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هاوكات توانراوه دایك و باوك و دوو خوشكی ئه‌و كه‌سانه‌ش رزگار بكرێن كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتيشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه برازای هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق کەوته‌وه، کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.