دلێرعەبدوڵڵا ،بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، بە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەگشتییەکان بڕیاریدا تەواوکاری ئەزموونەکانى خولی دووەمی ئەنجام بدرێت و ئەو قوتابییان بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە نەیانتوانیووە ئامادەی تاقیکردنەوەکان بن، ئەوا دەتوانن بەشداری ئەزموونەکان بکەن.
دلێر عەبدوڵڵا ڕوونیکردەوە، ئەو قوتابییانەی لە ماوەی تاقیکردنەوەکاندا بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە نەیانتوانییووە بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن، لە پۆلەکانی 2ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن، بەڵام پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشکی لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکان پشتڕاستکرابێتەوە کە لەماوەی تاقیکردنەوەکان تووشی پەتاکە بووە.
ههروهها وتی: پێویستە قوتابی لەکاتی تاقیکردنەوەکان بەشداری لە ئەزموونەکاندا نەکردبێت.
سەبارەت بە پۆلی 9ـی بنەڕەتی بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر گوتیشی: پێویستە قوتابییان سەردانی پەروەردەکان بکەن بە ڕاپۆرتی پزیشکی پشتڕاستی بکەنەوە کە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا تووشی پەتاکە بوون، بەیانیش دوا دەرفەتە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، بەڵام بۆ قوتابییانی پۆلی 2ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی پێویست ناکات سەردانی پەروەردە بکەن، تەنها پێویستە قوتابخانەکانیان ئاگاداربکەنەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوە لە 8ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە 18ـی مانگ کۆتایی دێت، بڕیاریشه تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆدا ئەنجام بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.