Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 10:06

ھونه‌رمه‌ندی میللی خالید ئه‌حمه‌د پێروانی کۆچی دوایکرد

کوردستان TV
100%

دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4-9-2021 ،ھونه‌رمه‌ندی میللی "خالید ئه‌حمه‌د پێروانی" له‌ ھه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

ھونه‌رمه‌ند خالید ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی گوندی پێروانی ناوچه‌ی شنۆی  كوردستانی ئێرانه‌و و دوای ڕاپه‌ڕین ھاتۆته‌ كوردستان و چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای به‌ستۆره‌یی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین نیشته‌ جێ بووه‌ وبۆ ماوه‌ی دووساڵه‌  تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ببوو.

شایانی باسه‌ ساڵی ڕابردووش ھاوسه‌ره‌كه‌ی ھه‌ربه‌ھۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه‌، ناوبرا و ھونه‌رمه‌ندێكی میللی وخاوه‌ن ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و ساڵانێكه‌ له‌گه‌ل ساڵح ئه‌حمه‌د پێروانی برا گه‌وره‌ی كه‌ ئه‌ویش ھونه‌رمه‌ندێكی دیارو میللیه‌ خزمه‌ت به‌ بواری ھونه‌رو فۆلكلۆری كوردی ده‌كه‌ن.

ئا - مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.