ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021.9.4، به‌ئاماده‌بوونى د.سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ڕێو ره‌سمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژه‌ى دروستكردنى بنکەی ته‌ندروستى نوێى ناحییه‌ى كه‌ورگۆسك دانرا.
لهڕێورهسمهكهدا كوێستان ئه‌حمه‌د، قائیمقامى قه‌زایى خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى ڕێكخراوى UNHCR و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دروستكردنى بنكه ته‌ندروستیی نوێى كه‌ورگۆسك جگه له‌وه‌ى سوود بە (22,500) بیست و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د کەس له دانیشتوانى ناحییه‌كه ده‌گه‌ێنێت، (13) گوندى دیكه و كه‌مپى ئاواره‌كانیش له‌م سنووره لێى سودمه‌ند ده‌بن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستییه‌وه خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به دانیشتوانى ئه‌م ناحییه و سنووره‌كه‌ى بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه دروستكردنى ئه‌م بنكه‌یه به‌شێكى دیكه‌یه له گه‌یاندنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ ناوچه‌كه و ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر له‌به‌رنامه و پلانماندا هه‌یه خزمه‌تى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به هاوڵاتییان و دانیشتوانى ئه‌م ناوچه بكه‌ین.
پڕۆژه‌ى دروستكردنى بنکەی ته‌ندروستى نوێى ناحییه‌ى كه‌ورگۆسك، به گوژمه‌ى (220,000) دووسه‌د و بیست هه‌زار دۆلار لەسەر ڕووبەری 1500م2 كه پێكهاتووه لە پازدە ژوور و یەکەی خزمەتگوزاری، له‌لایه‌ن ڕێكخراوى UNHCR به‌هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش 6 مانگه.
بەردی بناغەی پڕۆژه‌ى دروستکردنى بنکەی ته‌ندروستى نوێى که‌ورگۆسک دانرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.