Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 09:13

لە کەرکووک هێزە عێڕاقییەکان پێنج ڕۆژنامەنووسی کورد دەستگیر دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج ڕۆژنامەنووس بەمەبستی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی گوندی شەعەلی سەر بە شارە دێی سەرگەڕان لە سنووری ڕۆژئاوای کەرکووک،  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێڕاقەوە دەستگیرکران.

بەپێی زانیارییەکانى کوردستان تیڤی، پێنج ڕۆژنامەنووسی کورد لەکاتی ڕووماڵکردن لە گوندی شەعەل لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە ڕێگریان لێکرا و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیان داگیرا و ڕۆژنامەنووسەکان بەرەو شوێنێکی نادیار براون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێکی ئەو ڕۆژنامەنووسانە پێکهاتوون لە ئەوژین جۆڵا، پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵ، دیار موحەممەد، عەلی بەغدادی لە کەناڵی ئێن ئاڕتی و یوسف موراد و وێنەگرێکی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.