یانه‌ی ئایندهۆڤن ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ماریۆ گۆتزه‌ی ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی بۆ سێ وه‌رزی دیكه درێژكردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته نوێیه‌ش گۆتزه تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار له ڕیزی یانه هۆڵه‌ندیه‌كه ده‌مێنێته‌وه، گۆتزه‌ی ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ له تشرینی یه‌كه‌می پارساڵ له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئایندهۆڤن كرد‌و له كۆی سیی و پێنج یاری به درێسی ئایندهۆڤن له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان، ده گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه‌و ده گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروست كردووه.
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای له یاری كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروچوارده له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تۆماركرد‌و نازناوی جامی جیهانی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئایندهۆڤن: گرێبه‌ستی ماریۆ گۆتزه بۆ سێ وه‌رزی دیکه درێژکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.