توێژینه‌ویه‌كی نوێ چه‌ند سوودێكی خواردنه‌وه‌ی كوپێك چا-ی ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی توێژینه‌وه‌كه كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خواردنه‌وه‌ی چا به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك سوودی ژیاری و ته‌ندروستی هه‌یه، له‌وانه ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغی .
رۆژنامه‌كه له لی وانگ ، زانای ده‌رووناسی كه توێژينهوهكهی له زانكۆی په‌كین ئه‌نجام داوه گواستویه‌تییه‌وه ،لهئهنجامهكاندا ده‌ركه‌وتووه كه چا له‌توانایدایه یارمه‌تی چالاكییه‌كانی مێشك بدات له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌ركێكی قورس‌دا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه 100كه‌س له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه‌و به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون ، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م چا- یان پێدراوه‌و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ته‌نها ئاو.
توێژه‌وه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی كه‌سانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا چا-یان خواردۆته‌وه، زیاتر له‌و كه‌سانه دڵخۆشتر بوون كه ته‌نها ئاو-یان پێدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.