بڕیاروابوو دوێنێ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی غینیاو مه‌غریب له میانی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له غینیا، یاریه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
شاندی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب كه له غینیا بوون، به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه ریباتی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان، تا ئێستاش یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا هیچ واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
لای خۆشیه‌وه وه‌حید خهلیلۆزیچ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دوای گه‌یشتنه‌وه‌یان بۆ ڕه‌بات ڕایگه‌یاند كه له‌و كاته‌ی له كۆناكری پایته‌ختی غینیا بوون گوێیان له ده‌نگی ته‌قه بوو له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری غینیا.
یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی غینیاو مه‌غریب به‌هۆی ئه‌و کوده‌تا سه‌ربازییه‌ی له غینیا روویداوه دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.