ئەمڕۆسێشهممه، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێان نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان کرد، لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری گشت وەبەرهێنەران دەکاتەوە کە داوای گۆڕین یان وەرگرتنی بەشی نیشتەجێبوونیان کردووە، بۆیان نییە کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن تاوەکوو مۆڵەتییان پێنەدرێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەر نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتن مامەڵە بەم پڕۆژانە بکات، کە مۆڵەتی بۆ دەرنەچووبێت یان فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ نەکرابێت ئەوا دەچێتە خانەی فریودانەوە، ڕێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەر وەردەگیرێت.
دەقی ڕاگەیاندراوی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.