Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 00:41

تەرمی گەنجێکی 20 ساڵ لە ڕووباری زێی گەورە لە خەبات دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانی ژێر ئاوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی خەبات تەرمی گەنجێکی 20 ساڵیان لە ڕووباری زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات  دۆزییەوە.

عەدنان جەمیل دانیشتووی گوندی هەنجیرۆکی سەر بە شارە دێی دارەتووی سنووری قەزای بەردەڕەشە، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی ژێر ئاوی قەزای خەبات بە مردوویی دەرهێنرا.

نەقیب ئامانج شێخانی ئەفسەر لە بەرگری شارستانی خەبات ڕایگەیاند، تیمەکانمان توانیوویانە تەرمی گەنجەکە لە ڕووبارەکە دەربهێنن.

شایەنی باسە، گەنجەکە ماوەی چوار ڕۆژە لە ماڵەوە دەرچووە و خانەوادەکەی ئاماژە بەوە دەکەن هیچ گرفتێکی نەبووە.

سالار ناميق/ په‌یامنێری كوردستان تیڤی- خه‌بات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.