بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی خەبات لە چوارقوڕنە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 46 ملیۆن دیناری دا بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە گەڕەكی خەباتی چوارقوڕنە.
بە گوێرەی فەرمانی وەزاری، ژمارە (7776)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی (46,700,000) چل و شەش ملیۆن و حەفت سەد هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی تیرە جیاواز بۆ گەڕەكی خەبات لە چوارقوڕنە.
خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی و بەپێی دەرخستەیەكی تایبەت بە پرۆژەكەیە.
پڕۆژهیهکی ئاوەڕۆی لوولەیی له چوار قوڕنه جێبهجێدهکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.