لە دوو ڕووداوی ھاتووچۆدا دوو ھاووڵاتی گیان لە دەستدەدەن و دوو ھاووڵاتی دیکەش بە سەختی بریندار دەبن.
حازم موحەممەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھاتووچۆی بەردەڕەش بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، ھەردوو ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش-کەڵەک ڕوویانداوە، کە بەھۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندارن.
حازم موحەممەد ئاماژەی بەوە کرد، پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی ھاتووچۆ ھۆکاری دروستبوونی ڕووداوەکان بوو.

سهنگهر گۆران/ پهیامنێری كوردستان تیڤی - بهردهرهش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.