قۆناغی دووه‌می به‌شه خۆراكی هاووڵاتییان له پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشته كۆگاكان.
دلێر عه‌بدولواحید زێد به‌گی ، به‌رێوه‌به‌ری بازرگانی كه‌ل و په‌لی خۆراكی هه‌ولێر تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: له ئێستادا قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی هاووڵاتییان له 80%ى دابه‌شكراوه ، راشیگه‌یاند: قۆناغی دووه‌میشی گه‌یشتووه‌ته كۆگاكان ، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی قۆناغی یه‌كه‌م ، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می به‌شه خۆراكی هاووڵاتییان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له ئێستادا ته‌نها رۆن و شه‌كرمان بۆ هاتووه ، له‌رۆژانی داهاتووش مادده‌كانی دیكه‌ی خۆراك ده‌گات و دواتر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.