به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ چوارشه‌م، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سەرگنڵ لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری پشدەریان بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە قەندیل بە کوردستان تیڤی پێ ڕاگەیاند: فرۆکە جەنگییەکانی توركیا بارەگایەکی پەکەکەیان لە گوندەكهمان بۆردومان کردووه و تا ئێستاش نەزانراوە چەند گەریلا كوژراون، بەڵام دەگوترێت ئەو بەرپرسەی پەکەکە كه له باره‌گاكه‌دا بووه، ڕزگاری بووە.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا گوندنشینێکی سەرگنڵ بە ناوی (ئاوات خدر حاجی ئاڵا) بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیانی مادی زۆر بەر دەرگا و پەنجەره‌ی خانووه‌كانی گونده‌كه کەوتووە و دانیشتووانەکەشی ترس و دڵەڕاوکێ زۆریان هەیە و بەردەوام ژیانیان لە مەترسیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.