لە پەلامارێکدا لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، پێنج کەس کوژران و برینداربوون.
ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، ملازمی یەک شەعلان کاملی رایگەیاند کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەسەر رێگای نێوان ناحیەی مەندەلی و قەزای بەلەدروز رۆژھەڵاتی پارێزگاکە، پەلاماری ئۆتۆمبێلێکیان داوە کە پێنج کەسی هەڵگرتبوو.
شەعلان کاملی ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، چوار کەس کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە دەسەڵاتدارانی ئەمنیی، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەست پێ کردووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی پەلامارەکە، رانەگەیاندووە.
پارێزگای دیاله .. بەهۆی پەلامارێک 4 کهس کوژران و کهسێکیش برینداربوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.