شهوی رابردوو پێشمەرگەیەکی شۆڕشی گوڵان بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
فریادی کاکە نوری عەزیزئاغای وەڵزێ، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کەسایەتی دیاری باڵەکایەتی شهوی رابردوو لهئاكامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
شایەنی باسە، فریاد نوری لە ساڵی 1962 لە "وەڵزێ"ـی باڵەکایەتی لە دایک بووە و ساڵی 1974 لەگەڵ باوکی و خانەوادەکەی ئاوارەی ئێران دەبێت و لە هێزی باڵەک دەبێت بە پێشمەرگە، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، فریاد ئاغا بەهۆی چاونەترسی و دلێریەکەیەوە لەلایەن "ئیدریس بارزانی"ـییەوە بە قارەمان و شێرەکەی هێزی باڵەک وەسفی دەکرا، لە زۆربەی شەڕەکانی دژ به ڕژێمی بەعس بەشداری کردووە، شهوی رابردووش بەڕووداوێکی هاتوچۆهوه گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.