ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان لە کەرکووک دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی ڕاگەیاند، کە لەماوەی پێشوودا هەڵیانکووتاوەتە سەر چەند نووسینگەیەکی دراو.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان دەڵێت، ئەو باندە هەڵیانکووتاوەتە سەر چەند نووسینگەیەکی گۆڕینی دراو، لە گەڕەکی ڕاپەرین و گەڕەکی ڕەحیم ئاوای کەرکووک، بڕی 100 ملیۆن دیناریان لە خاوەن نووسینگەیەک دزیووە و برینداریان کردووە.
پۆڵیسی کەرکوک ئەوەشی ڕاگەیاند، باندەکە خەڵکی باشووری عێراقن وسەر بە ھێزێکی چەکداری عێراقین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.