مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 8 ى 9 ى 2021 ، دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بەچەقۆ لەبەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .
راشیدهگهێنێت: ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (هاوکار محمد امین ) لەدایکبووی ساڵی 1996، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: تۆمەتبار بەناوی( ع - ص - ن ) لەدایکبووی ساڵی 2003 یه و دانيشتووی کەلاره و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 بەندکراوە.
لەعەلوەی کەلار کاسبکارێک بەچەقۆ کوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.