دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7 ى 9 ى 2021 ، جۆزیپ بوڕێڵ، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی كۆبوویه‌وه .
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، جۆزیپ بوڕێڵ، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر باس له‌ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و رایدهگهێنێت: له كۆبوونهوهكهمدا له‌گه‌ڵ بارزانی باسمان له رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد له پرسی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێكشكاندنی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز ده‌نرخێنم، پابه‌ندیش ده‌بین به ئه‌ركه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه هێشتا ته‌واو نه‌بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.