ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان عهزیز ، سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە، چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری ڕاگەیاند کە لەلایەن بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوە، بەشێک لەو پڕۆژانەش لە ئێستادا کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شاخەوان عەزیز ڕاشیگەیاند، دیارترین پڕۆژەکانیش چارەسەری کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکی ئەنفالکراوانە لە میراوە کە ژمارەیەک خانوو بۆ خانەوادەی ئەنفالکراوان دروستکراوە و بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری ئاوەدان نەکراوەتەوە ،هەروەها قیڕتاوکردنی ڕێگای دەربەند-قەڵاتەسۆر کە ڕێگایەکی سەرەکیە بۆ بە یەک بەستنەوەی زیاتر لە دە گوند، بەیەکگەیاندنی ڕێگای دوو سایدی نوێی قەندیل-کۆڕێیە بەم گوندانە و ڕێگای ئێستای شەقڵاوە-هەریر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.