Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 10:05

مستەفا کازمی گەیشتە ئێران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی عێراقی جێهێشت بەرەو ئێران، سەردانەکە بۆ تاوتووێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگە لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی لەسەر بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە وڵاتی ئێران و بەر لە سەردانەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند، ئامانجى سەردانەکە بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

کازمی ڕاشیگەیاند، عێراق لە بەهێزکردنی هاوبەشە ستراتیژییەکانی بە پێی بنەماکانی پشتگیری، سەقامگیری، هاوکاری و دۆستایەتی سەرکەوتووبووە  بۆ چەسپاندنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.

بڕیار وایە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەركردەکانی ئێران کۆببێتەوە، گفتووگۆ دەکەن دەربارەی پتەوکردنی بەرژەوەندی و هاوبەشی و گەشەپێدانی بەردەوام و هەماهەنگی نێوانیان بەسوودی گەلانی عێراق و ئێران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.