شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له پرۆگرامێك به‌ناوی كۆكردنه‌وه و به‌یه‌كگه‌یاندن سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
رۆژی 11 ئەیلولی 2021 ، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرۆکایەتی سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و بە ئەندامێتی هەر یەک لە لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق راوێژکاری وەزیری پێشمەرگە و عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رێكه‌وتن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی بەشداریکردنە لە پرۆگرامێک بەناوی ( کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندن)، تیایدا جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق و دام و دەزگا ئەمنییە گرنگەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت، شاندەکە بۆ ماوەی (10 رۆژ) لە واشنتۆن دی سی دەمێننەوە و بەشداری تەواوی پرۆگرامەکانی ئەو کۆنفڕانسە دەکەن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.