دوای وه‌ستانی خوله‌كانی تۆپی پێ له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوله‌كان جارێكی دیكه ده‌ستیان پێكرده‌وه‌و له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانداری برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستودوودا، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی سیتیزێنزی له یاریه‌كه تۆماركرد‌و سێ خاڵی گرنگی بۆ میوانه‌كان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به جیاوازی گۆڵ له‌پێش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی برایتۆن و تۆتنهام دێت، لیسته‌رسیتیش دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دۆڕاند‌و به شه‌ش خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.