له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی میوانداری دۆڕا.
یارییه‌كه له یاریگای سێلهریست پارك له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له هێرشێكی یاریزانانی كریستاڵ پالاس، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی میواندار هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ویلفرید زاهای كۆت دیڤواری گۆڵێكی بۆ كریستاڵ پاڵاس له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش تۆماركرد.
پاشان هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی، ئۆدسۆن ئێدوارد گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی هه‌شتاوچوار به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی یاریشدا، ئۆدسۆن ئێدوارد گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش تۆتنهام دوای سێ بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ هات و به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دابه‌زی، كریستاڵ پاڵاسیش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دایه .
له پریمه‌رلیگدا کریستاڵ پاڵاس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.