له گه‌ری چواره‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و له‌یاریه‌كی پر گۆل‌دا له‌یانه‌ی بایهرلێڤهركوزنی میوانداری برده‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بای ئه‌رینا له لێڤه‌ركوزن به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی نۆ فلۆریان ڤێرتهز خاوه‌ن مالی به گۆلێك پێشخست ، به‌لام له خوله‌كی سی‌و حه‌وت ئێرلینگ هالاند به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی دۆرتمۆند یه‌كسان كرده‌وه.
بهرلهتهواو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م پاتریك ستشیك جارێكی تر بایهرلێڤهركوزنی له‌یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام له نیوه‌ی دووه‌م ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو ، له خوله‌كی چل و نۆ جۆلیان براند جارێكی تر ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی په‌نجاو پێنج مو‌سا دیابی گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ، له خوله‌كی حه‌فتاو چوار رافائیل گیرێرۆ گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و دیسان ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وتیش ئیرلینگ هالاند به‌لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و دۆرتمۆند به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆ نۆ خال به‌رزكرده‌وه‌و بایهرلێڤهركوزنیش خاوه‌نی حه‌وت خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌م دێت .
له بۆندس لیگادا بروسیا دۆرتمۆند سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بایه‌رلێڤه‌رکوزن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.