له میانی گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی لایبزگ له‌سه‌ر یاریگای رێد بۆل ئه‌رینا میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی كرد‌و له‌یاریه‌كی پر گۆل‌دا میوانه‌كان به‌ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
له سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی دوازده رۆبرت لیڤاندۆڤسكی سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی یه‌كه‌می بۆ بایرن میونشن تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو، دوو خولهك دوای ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م جه‌مال مۆسیالا میوانه‌كانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م .
له خوله‌كی په‌نجاو چوار لیرۆی سانی گۆلی سێیه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی باڤاریا تۆمار كرد ، میوانهدارهكان به گۆلێكی كۆنراد لایمر وه‌لامی میوانه‌كانیان دایه‌وه‌و جیاوازیه‌كه‌یان بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه ، به‌لام له دوا خوله‌كی یاری ئیرێك ماكسیم تشۆبۆ گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و یانه‌ی بایرن میونشن سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ ده خال بهرۆكردهوه یانه‌ی لایبزگیش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به‌ته‌نها سێ خال له پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لایبزگ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.