Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 14:21

کوەیت هاوکاری پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، حکوومەتی کوەیت لە ڕێگەی کونسوڵخانەی گشتی کوەیتەوە لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی دوو هاوکاری پێشکەشی هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سوپاسی حکوومەتی کوەیت و دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد لە بەرانبەر ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستانیان کردووه، ڕایگەیاند، هاوکارییەکان پێکهاتوون لە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی گرنگی تەندروستی، هەروەها دابینکردنی 7100 سەبەتەی خۆراکی کە بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی دابەشدەکرێت بەسەر ئەو جێگایانەی کە پێویستیان پێیەتی.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش قسەیکرد، سوپاسی کوەیت و دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد بۆ ئەو یارمەتییانەی پێشکەشی وەزارەتی تەندروستیان کردووە و ڕاشیگەیاند، حکوومەتی کوەیت بە بڕێکی باش هاوکاریکردووین لە دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان کە کەلوپەلەکان ئامێری گرنگیان تێدایە.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەکرد، کوەیت بە بڕی یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دۆلار  پێداویستی گرنگی تەندروستی بۆ دابینکردووین، ئامێری گرنگی تەندروستی تێدایە کە پێکهاتوون لە ئامێرەکانی چاودێری چڕ، تیشک، مۆنیتەر و کەلوپەلی نەشتەرگەری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.