Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 14:25

سەرۆک بارزانی سوپاسی سعوودییه‌ی کرد کە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتی گەلی کوردستان بوون

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری، باڵیۆزی سعوودیا لە عێراق سوپاسی شانشینی سعوودیا و شا سەلمانی كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی باره‌گای بارزانی ئه‌مڕۆ یەكشەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری باڵیۆزی سعوودیا لە عێراق كردووه‌.

لە دیدارەكەشدا باڵیۆزی سعوودیا لە عێراق سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعوودیا و ئەمیر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیای بە سەرۆك بارزانی گەیاندووه‌و جەختی لەوە كردۆته‌وه‌ كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتەكەی جێگەی بایەخێكی زۆرە. هەروەها سەرۆك بارزانی سوپاسی شانشینی سعوودیا و شا سەلمانی كردووه‌ كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوون.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی سعوودیا كراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی، هه‌ڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بووه‌.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.