لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری لوتكەی گڕوپی چوارەمدا، یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی خولەكە بە سێزدە نازناو سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی ئینتەرمیلانی میوانداری و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیای بردەوە.
دوای تەواوبوونی گێمی یەكەمی یاریەكە بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بێ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاونۆدا، هێرشبەری لاوی بەڕازیلی ڕۆدریگۆ دەرفەتێكی قۆستەوەو تاكە گۆڵی بردنەوەی یانەی شاهانەی لە یاریەكە تۆماركرد.
بەم بردنەوەش ڕیال مەدرید یەكەم سێ خاڵی لە وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێناو ئینتەرمیلانیش لە یەكەم یاری خۆی لە خولەكە دۆڕا.
له خولی یانه پاڵهوانهکان ریاڵ مهدرید سهرکهوتنی بهسهر ئینتهرمیلان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.