Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 20:37

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵێۆزی هیندستان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا سوبھاش چەندرا جەختی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کردەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئەکادیمی و پزیشکی و ئابووری  خوازیار بوون بەرفراوان تر ببێت، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەوەکرایەوە کە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر ھەوڵێکی جیھانی و ھەمەلایەنی پێویستە.

دەقی ڕاگەیاندراوی بارەگای بارزانی:

رۆژی یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە سوبھاش چەندرا کەین کونسولی ھیندستان لە ھەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق وێرای جەختکردنەوە لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەبوو کە پەیوەندییەکانی نێوان ھیندستان و ھەرێمی کوردستان لە بواری ئەکادیمی و پزیشکی و ئابووری بەرفراوان تر ببێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەدا رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان و جەخت لەوەکرایەوە کە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ھەوڵێکی جیھانی و ھەمەلایەنی پێویستە.

ھەڵبژاردنەکان داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو، ھەردوولا ھیوایان خواست ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری 2021 ببێتە ھۆی گۆرانکاری ئیجابی و بەدیھاتنی داواکاری خەڵک.

44

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.