كارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری بە كاندیدانی هەڵبژاردن دەدات كە وێنە و دروشمەكانیان بە لەحیم بە ستوونەكانی كارەباوە هەڵنەواسن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم كاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكاتەوە، كە هەڵیواسینی ریكلام بە ستوونەكانی كارەبادا بە (لەحیم) قەدەغەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیان بەستوونەكان دەگەیەنێت، بەوپێیەی هەندێك لە كاندیدەكان لە هەندێك لە شەقامەكان ریكلامەكانی خۆیان بە لەحیم بە ستوونەكاندا هەڵواسیوە.
کارەبای سلێمانی داوا لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكات، كە كاندیدەکان ئاگاداربكاتەوە كە لە كاتی هەڵواسینی ریكلامەكانیان لەحیم بەكارنەهێنن، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەر.
رۆژی 10 ی 10 ی 2021، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌به‌شداری 276 پارتی عێراقی و كوردستانی و 44 هاوپه‌یمانی نێوان پارته‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت، كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 24 ملیۆن كه‌س له 83 بازنه به‌شدارن و 329 كاندیدیش به‌ربژێرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.