Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 20:37

بنکەیەکی نوێی کوتان لە گەرمیان دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


تەندروستی گەرمیان بنکەیەکی نوێی کوتانی کۆرۆنا لە سنورەکە دەکاتەوە کە تایبەتە بە زانکۆی گەرمیان.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ئێستادا خاوه‌ن 7 بنکەی کوتانی کۆرۆناین لە سنورەکە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەسەر داوای زانکۆی گەرمیان و ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی تەندروستی بۆ کوتانی زۆرترین ھاوڵاتی، ھەستاین بە زیادکردنی بنکەیەکی دیکەی کوتان.
ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بنکەکە لەناو زانکۆی گەرمیان دەبێت و لەئه‌مڕۆ یەکشەمەوە دەستبەکاردەبێت و رۆژانە تیمێکی تایبەتی تەندروستی گەرمیان لەناو زانکۆی گەرمیان دەبن و پێکوتەی کۆرۆنا دەدەن بە مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانی زانکۆکە.
ته‌ندروستی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت: شوێنی بنکەی سەنتەری وەرگرتنی پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی گەرمیان، دەکەوێتە نھۆمی یەکەم لە بینای کۆلێژی پزیشکی لە کەمپی زانکۆ لەبەردەسوور.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.