ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2021، دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له شاندێكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، ئامادەیی خۆی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی.
له دانیشتنەکەدا گفتووگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی یاسایی و دادوه‌ری كرا وه‌ك كاروباری دادگاكان و ڕه‌وشی گرتووخانه‌كان و ئاڵوگۆڕی به‌ندكراو و حوكمدراوان له‌نێوان هه‌ردوولا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی پرسیار و تێبینیه‌كانی شاندی خاچی سووری دایه‌وه و رایگه‌یاند، كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی باش له‌نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری و یاسایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه بۆ به‌دواداچوون له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه پێدراون.
شایەنی باسە، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.