ئۆتۆمبێڵێكى گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له شارى جه‌لال ئابادى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان ڕووبه‌ڕووى هێرشێك بووه‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌ویش چه‌كدارانی تاڵیبان به‌هه‌مانشێوه ڕووبه‌ڕووی هێرشێكى هاوشێوه‌ی تریش ببوونه‌وه.
ئاژانسى (فڕانس پرێس) بڵاوی كرده‌وه: چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه به‌هۆی هه‌ردوو هێرشه‌كه ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى تاڵیبان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌وه، تا ئێستاش له‌مباره‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه و نه‌زاندراوه كێ له پشت ئه‌و هێرشانه‌دا بووه.
ئه‌م دوو هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له دواى 3 هێرشێكى دیكه‌ی سه‌ر چه‌كدارانی تاڵیبان دێن كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌نجامدرابوون و تیایدا به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژرابوون و 19 كه‌سی تریش بریندار ببوون.
شارى جه‌لال ئاباد پایته‌ختى ویلایه‌تى قه‌نده‌هاره و به مۆڵگه‌ى سه‌ره‌كى رێكخراوى (داعشى خۆڕاسان) له ئه‌فغانستان داده‌نرێ.
ڕێكخراوی داعش له شاری جه‌لال ئاباد له 26ی مانگی ڕابردوو تێوه‌گلانى خۆی له هێرشه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى كابوول ئاشكرا كردبوو كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه 182 كه‌س كوژرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.