دكتۆر بێوار خنسی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پرسی نه‌وت و وزه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وت ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ مافی داوه‌ته هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌و پارێزگایانه‌ی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه، ئیداره‌ی سامانی سروشتی بكات بۆ پێشخستنی ئه‌و هه‌رێمه فیدراڵییه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی دكتۆر خنسی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (شانازی) سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و سوود و قازانجی به خۆماڵیكردنی نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان چییه كه دۆسیه‌كی گرینگه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه تا ئێستا له بهههڵپهساری ماوه‌ته‌وه.
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پرسی نه‌وت و وزه له به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌م پرسانه‌ی خسته‌ڕوو:
ئه‌وه ئه‌زموونێكی باش و سه‌ركه‌وتوو بوو و باشترین چاره‌سه‌ر بوو بۆ هه‌رێم ، حكوومه‌تی هه‌رێمیش توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات و چه‌ندین كۆمپانیای بیانی بهێنێته هه‌رێم ڕه‌وشی كوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و جیهان بگۆرێت .
به‌ر له ساڵی 2003 و له‌لایه‌ن رژێمی پیشوو نه‌وت به شێوازێك به‌كار ده‌هێنرا كه زیاتر بۆ چه‌ك و چه‌كی كیمیایی بوو، خه‌ڵكی عێراق له حاڵه‌تێكی زۆر خراپ دابوون، برسیه‌تی سه‌رتاپای وڵاتی گرتبووه‌وه .
دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌عس هه‌موو پسپۆره‌كان هه‌وڵیان دا چیتر ئه‌و وڵاته به‌مشێوه‌یه‌ی پێشوو به‌ڕێوه نه‌چێت و به‌غدا نه‌بێته هۆكاری هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراقییه‌كان. ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ر كراوه .
له یاسای ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه له مادده‌كانی 110 و 111 و 112 كه سه‌رچاوه‌كان هه‌مووی به سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق دابه‌ش بكرێت و یاسای نه‌وت و گازیش ده‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چیتر خه‌ڵكی عێراق له زاخۆ تا به‌سره تووشی نه‌هامه‌تی نه‌بنه‌وه .
ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز له ساڵی 2007 نوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان و جێبه‌جێ نه‌كراوه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا كه گونجاو نییه له به‌رێوه‌به‌ردن، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئیداره‌یه‌كی نوێ دێته كایه‌وه كه گونجاو بێت له گه‌ڵ سیسته‌می فیدڕاڵی .
دكتور بێوار خنسی راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه واتا یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربچێت زۆر له كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ڕه‌وشی وڵاتیش سه‌قامگیر ده‌بێت .
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هه‌وڵ له ئارادایه قۆناغێكی دیكه‌ی نوێ بێته ئاراوه بۆ تێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا .
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له عێراق بده‌ینه‌وه، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و كه‌رته به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ناسه‌قامگیری زیاتر له‌و بواره له ئارادایه و تا ئێستا كۆمپانیاكان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق نازانن بمێننه‌وه یان ده‌ست بكێشنه‌وه و بارودۆخی عێراق تا دێت به‌ره‌و ئالۆزی ده‌چێت.
سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پلانێكی تۆكمه هاتۆته ده‌ستپێكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ته‌ئكیدی له سه‌ر كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیراده هه‌یه بۆ باشتركردنی .
هه‌رێمی كوردستان باشترین بڕیاری دا له پرسی نه‌وت كه هه‌رێمی له قۆناغێك بۆ قۆناغێكی زۆر باشتر پێشخست به تایبه‌تی له ڕۆژانی ته‌نگانه و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و شه‌ڕی داعش، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره نه‌درابا ئه‌وا بارودۆخی هه‌رێم زۆر سه‌خت ده‌بوو .
هێمنی و سه‌قامگیری هۆكارێكی گرینگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، هیچ كۆمپانیایه‌ك ناتوانێت له وه‌زعێكی ناسه‌قامگیردا كار بكات. هه‌رێمی كوردستانیش له‌و خاڵه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه كه هێمنی و ئه‌من و ئاسایش تیایدا به‌رقه‌راره .
سه‌باره‌ت به پرسی غازیش، به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز گرینگی زۆره، سوودیشی هه‌بووه بۆ وزه‌ی كاره‌با و غازی ناو ماڵان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وت تێكه‌ڵه زه‌حمه‌تی زۆره، چونكه كبریتی تیایه، ئه‌وه‌ش هه‌وڵی ده‌وێت زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاتر.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی چاكسازی، حكومه‌ت له هه‌وڵدایه ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ی نه‌وت كۆ بكاته‌وه و گرووپی شاره‌زا په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده ئه‌وان واتا كادری كوردستان شوێنی كۆمپانیاكان بگرنه‌وه .
دارشتنی: سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.