ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كرێكارێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتی كاركردن له باڵهخانهك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدەی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی (وه‌یسه كاردار) ته‌مه‌ن 33 ساڵ کە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووه، لە کاتی کارکردن لە باڵه‌خانه‌یه‌ك بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لە دەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ناوبراو خه‌ڵكی گوندی (دڕگ)ی سەر بە شاری نەغەدە بووە و ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.