وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه له مردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بكات كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا دۆزرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ لێكۆڵینه‌وه له مردنی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیانی له‌ده‌ستدابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر مردنی هاووڵاتییه عێراقییه‌كه ئاشكرا نه‌كرد و ئه‌مه‌ی دواخست بۆ ده‌رئه‌نجامی دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی بیلاڕووسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه: له هه‌رێمی گرۆدنینسك له‌سه‌ر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا ته‌رمی ئافره‌تێكیان دۆزیوه‌ته‌وه و دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه قوربانییه‌كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بووه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه و به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش هۆكاری مردنه‌كه‌ی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی و سه‌رمابوون بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.