سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان په‌یامێكی ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانى جیهان كرد و داوای لێ‌كردن قسه و كرداره‌كانیان بكه‌ن به یه‌ك.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) نووسیویه‌تی: پێویسته سه‌ركرده‌كانى جیهان وشه و قسه‌كانیان بكه‌نه كردار به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
ئه‌م تویته‌ی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له په‌راوێزی 76مین خولی كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دێت كه له‌ته‌ك خستنه‌ڕووى ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ئێستا ڕووبه‌ڕووی جیهان ده‌بنه‌وه، داواشی له سه‌ركرده‌كان كرد خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به میلله‌تان بكه‌ن.
گوتێرێز له درێژه‌ى په‌یامه‌كه‌دا ده‌نووسێت: هه‌مووان ده‌بێ د‌رك به‌وه بكه‌ن كه فره‌یى و یه‌كتر قبووڵكردن تاكه رێگه‌یه بۆ بنیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ مرۆڤایه‌تی.
كۆبوونه‌وه‌كانى 76مین خولی كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شارى نیۆیۆڕكى ئه‌مریكا له 14ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، كۆبوونه‌وه‌كانی خوله‌كه له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركرده‌كانی جیهان له ڕۆژی 21 تا 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت كه تێیدا 110 سه‌ركرده‌ى ده‌وڵه‌تان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.