وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و 67 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و 515 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 47 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و 515 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 47 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و 67 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 975 ھەزار و 220 کەس و لەو ژمارەیەش 21 ھەزار و 822 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 862 ھەزار و 940 کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 57 ھەزار و 900 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و 391 ھەزار و 748 کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.