سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن، بیشر خساونه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاسایشی عێراق به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ئاسایشی ئوردن.
به پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی فه‌رمیی ئوردن PETRAدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن، بیشر خساونه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان عانمی و شاندی یاوه‌رییدا له عه‌ممان كۆبووه‌ته‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیشر خساونه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندیی برایه‌تی له‌مێژینه‌ی نێوان عێراق و ئوردن و خواستی عه‌ممانی بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێرقدا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها خساونه باسی له‌وه كردووه كه ئاسایشی عێراق به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئاسایشی ئوردنه و وڵاته‌كه‌ی گرنگیی به بنیاتنانی ئاسایش و سه‌قامگیریی له عێراق، ده‌دات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه له رێگه‌ی میكانیزمی سێقۆڵیی عێراق-ئوردن-میسره‌وه، كه خزمه‌ت به هاریكاریی عه‌ره‌بی ده‌كات، بایه‌خ به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌ده‌ن.
لای خۆشییه‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی باسی له‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی گرنگی به پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئوردندا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ده‌دات و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی عێراق بوونه‌ته هۆكاری، به‌ڵام سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات چیتر پارێزراو و سه‌قامگیره.
عوسمان غانمی باسی له‌وه‌ش كردووه كه، ئیتر دۆخی عێراق سه‌قامگیره و ئه‌مه‌ش رێگه به دووباره بنیاتنانه‌وه ده‌دات، هیواشی خواستووه كه ئوردن و كۆمپانیا ئوردنییه‌كان رۆڵیان له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا هه‌بێت.
دوێنێ یەکشەممە، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنیی وڵاتەکەی گەیشتە عەممان پایتەختی ئوردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.