Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 18:00

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی لە دهۆک بەسەردەکاتەوە

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە (20ی ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی کرد، کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە، کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات، رۆڵی کەرتی تایبەتیشی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە لەڕێگەی پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن، دەتوانین داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان و وڵاتەکەمان بنیات بنێین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.