کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی دوو کاندید بەهۆی سووکایەتی کردنیان بە دەسەڵاتی داوەری.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا ئاماژە بە دوورخستنەوە هەردوو کاندید "محهممهد مههدی عامری" و "سهڵاح موجبهل تاهر سویدی" بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەردوو کاندید لە ڕۆژی 19ـی ئەیلوولی 2021 لە میانەی بەشداریکردنیان لە بەرنامەیەکدا کۆمەڵێک تۆمەتیان خستووەتە پاڵ دەسەڵاتی دادوەری بەبێ بەڵگە و سوکایەتیان پێکردووە، بۆیە کۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدەکانی داوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ماوەی 3 ڕۆژ دیاریدەکات بۆ هەردوو کاندید، كه لەو ماوەیەدا دەتوانن تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیۆن بدەن.
شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا جومانە غەلای تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی دوورخستنەوەی سێ کاندیدی دیکەی ڕاگەیاندبوو، کە بەهۆی ساختەکردنی بڕوانەمەکانیان و کڕینی کارتی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.